٢٤ شوبات ٢٠٢٦ - ١٠:٤٩
Source: Mehrnews
دۆخی دژواز و داهاتووی لێڵی زمانی کوردی لە تورکیا

گۆڤاری ئامرگی لە ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی زمانی کوردی لە تورکیا نووسی: ئەگەرچی زمانی کوردی لە تورکیا، چەندین ملیۆن ئاخێوەر و پێشینەیەکی مێژوویی درێژی هەیە، بەڵام هێشتا پێگەیەکی فەرمی و مافی پەروەردەی لە سیستەمی گشتیی ئەو وڵاتەدا پێنەدراوە

بەشی فەرهەنگی: زمانی کوردی لە تورکیادا هەم لەباری سیاسی، ڕاهێنان و کۆمەڵایەتییەوە لە دۆخێکی دژوازدایە: لە لایەکەوە یەکێکە لە پڕئاخێوەرترین زمانەکانی ئەو وڵاتە و لە لایەکی ترەوە، بەرییە لە پێگەی فەرمی و پەروەردە لە سیستەمیی گشتیی تورکیا و لە قوتابخانە، ئیدارە و بوارە گشتییەکانی ئەو وڵاتەدا کەوتۆتە ژێر نسێی زمانی تورکی.
1. دۆخی گشتی: نەبوونی پێگەی فەرمی و درێژەی ناکۆکیی سیاسی
لە دوای دامەزرانی کۆماری تورکیا، سیاسەتی زمانی فەرمی بەپێی تاک‌زمانی و ئەویش تورکی بووە و زمانی کوردی هیچکات وەک زمانی فەرمی یان هاوبەشی ئیداری بە فەرمی نەناسراوە و لە دەستووری ئەو وڵاتەشدا ئاوڕێکی لێ نەدراوەتەوە. دۆزی "ڕاهێنان بە زمانی دایکی" و "پێگەی فەرمی بۆ کوردی" هێشتا یەکێکە لە تەورە سەرەکییەکانی دۆز و ویستی کوردەکانی ئەو وڵاتە. تەنانەت لە نمونە هێماییەکانیشدا، وەک قەدەغەی ئاخاوتنی ئەندامانی "دایکانی ئاشتی" لە دانیشتنی پەرلەمانی بە زمانی کوردی، شایەدی قەدەغەی پراتیگی بەسەر ئەو زمانەوەین. هەر بۆیە هەموو ساڵێک، "ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی" لە شارە کوردەکانی تورکیادا دەبێتە هەلێک بۆ ورووژانەی ئەم داواکارییە.
2. لێکدرانی زمانی: کام جۆر و ازاراوەی کوردی لە تورکیادا باون؟
زۆربەی کوردەکانی تورکیا بە شێوەزاری کورمانجی ئاخاوتن دەکەن و بەپێی توێژینەوەکانی ئەمدواییە (لەوان SAMER لە 2026)، لەسەدا 82.8 کوردی تورکیا بە کورمانجی، لەسەدا 9.4 بە زازاکی، لەسەدا 3.3 بە تێکڵاوێک لە هەر دوو شێوەزارەکە دەدوێن.
هەروەها توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ڕێژەیەکی زۆر کەمی کوردەکان بە عەرەبی، چەرکەسی، لازی/گورجی و زمانەکانی تر دەدوێن و لە ناو ماڵ و خێزانەکانیشدا، لەسەدا 49.5 هەر بە کرمانجی و لەسەدا 38.1 بە تورکی پێکەوە ئاخاوتن دەکەن. کەچی لە کشی کۆمەڵایەتی و گشتیدا، تورکیا بە نزیکەی لەسەدا 60 زمانی زاڵی ئاخاوتن و کاروباری خەڵکی کوردی تورکیایە؛ واتە زیاتر لە نیوەی ئەو کەسانەی زمانی دایکیان کوردی کرمانجییە، لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیاندا بە زمانی تورکیا قسە دەکەن.
3. کەلێنی بەرەیی؛ دابەزینی گواستنەوەی زمانی
داتاکان نیشان دەدەن کە کەلێنێکی مانادار لە نێوان بەرەکاندا ساز بووە؛ لە ناو خێزانەکان، دایکان و باوکان زۆرترین نرخی بەکارهێنانی زمانی دایکیان هەیە (نزیکەی لەسەدا 73.5 بۆ 75)، بەڵام لە ناو گرووپگەلی تەمەنی 0 تا 5 ساڵ، زۆرترین ڕێزەی بەکارنەهێنانی ڕەهای زمانی دایکی (واتە لەسەدا 24.4) تۆمار کراوە.
بەراوردی چالاکانی زمانی، باس لەوە دەکات کە ڕێژەی ئاخاوتن بە زمانی کوردی لە ناو کوردەکانی تورکیادا، نزیکەی لەسەدا 30 لە ناو دایک و باوکان و تا لەسەدا 8 لە ناو منداڵان دابەزیوە و لە بەرامبەر، لەسەدا 98.7 وەڵامدەران خوازیاری ڕاهێنان بە زمانی دایکی بۆ منداڵەکانیانن؛ ئەم کەلێنە لە نێوان "حەز" و "وایع" نیشاندەری گوشاری پێکهاتەیی بۆ گواستنەوەی نێوان بەرەییە.
4. ڕاهێنان؛ قەدەغەی پێکهاتەیی لە سیستەمی فەرمی
کوردی لە سیستەمی پەروەردەی گشتیی تورکیا، زمانی ڕاهێنان نییە و تەنیا بەشیوەی سنووردار و خۆویستانە لە هەندێک قوتابخانەدا ئاراستە دەکرێت. پاش ڕووخانی ڕەوتی ئاشتی لە ساڵی 2016، بە دانرانی سەرپەرەشتی دەوڵەتی بۆ شارەوانیی شارە کوردییەکان، زۆربەی ناوەندە فەرهەنگی و پەروەردەییەکان و لەوان باخچەی منداڵانی ناسراو بە "زارۆکستان" لە ئامەد داخران.
لە ئامەد ڕێژەی منداڵانێک کە لە ساڵی 2013 لە زارۆکستاندا کوردییان نەدەزانی، نزیکەی 2 لە 10 بوو؛ ئەو ڕێژەیە ئێستا گەیشتۆتە 8 لە 10. پاش هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی 2024 و گەڕانەوەی هەندێک شارەوانی بۆ ئیدارەی هێزەکانی نزیک لە ڕەوتی کوردی، بەشگەلێک لەو ناوەندانە دیسان کرانەوە، بەلام هێشتاش بەرین لە پاڵپشتیی یاسایی.
5. کاردای کۆمەڵایەتی: دووفاقەی ناوماڵ و بەستێنی گشتی
کوردی هێشتا لە کەشی تایبەتی و لە ناو خێزانەکاندا بڕەوی جارانی ماوە، بەڵام لە قوتابخانە، ئیدارە، میدیا فەرمییەکان و بازاڕی کار، تورکی زمانی زاڵە. لە گرووپی تەمەنی 18-24 ساڵ، زۆرترین نرخی بەکارهێنانی زمانی تورکی لە کەشی گشتیدا، لەسەدا 69.8 ڕاگەیێندراوە؛ ئەوە نیشاندەری گوشاری کۆمەڵایەتی-ئابووری بۆ ئاسمیلەی زمانییە.
بە گشتی دەکرێ دۆخی ئێستای زمانی کوردی لە تورکیادا بەمجۆرە کورت ببڕینەوە: زمانێک بە پێگەیەکی جەماوەری و حەشیمەتیی بەربڵاو، بەلام بەبێ پێگەی یاسایی؛ بە کاردای تاڕادەیەک پاوەجێ لە ناو ماڵ و خێزانەکان، بەڵام لاوازکراوە لە بواری گشتی؛ بە ورەیەکی کۆمەڵایەتیی بەهێز بۆ بووژاندنەوەی، بەڵام لە چوارچیوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha